روژمان نیوز- بخش کردی-سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتی ئه‌و زاته هێنده باس کراوه که ته‌نانه‌ت دوژمنانی ئه‌و نه‌یانتوانیوه نکۆڵی بکه‌ن له ئه‌ده‌بی بی وێنه‌ی محه‌مه‌دی مسته‌فا.
پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌دی مسته‌فا دروود و سڵاوی خوای له سه‌ر بێت له هه‌موو بابه‌ت و بوارێکی ژیانی پڕ له خیر و به‌ره‌کتی خۆی‌دا نموونه‌ی گه‌وره‌یی و به‌رزایه‌تی‌یه. بۆ وێنه سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتی ئه‌و زاته هێنده باس کراوه که ته‌نانه‌ت دوژمنانی ئه‌و نه‌یانتوانیوه نکۆڵی بکه‌ن له ئه‌ده‌بی بی وێنه‌ی محه‌مه‌دی مسته‌فا.
دیاره ئیمه‌ی موسوڵمان که خۆمان به ڕێڕه‌وی ڕێگای پڕ له ڕووناکی ئه‌و زاته گه‌وره‌یه ده‌زانین ئه‌رک و فه‌رزی ئه‌وه‌مان له سه‌رشانه که له سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مان به باشی لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین و چاکه‌ی ئه‌و زاته گه‌وره‌یه له ژیانی خۆمان‌دا به کار بێنین. وه‌ک ده‌زانین پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له ته‌مه‌نی لاوه‌تی و به‌رله‌وه‌ی ببێت به پێغه‌مبه‌ر، بۆ خۆی ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ئه‌خلاق و ڕه‌وشت و ئه‌ده‌ب بووه. دوای ئه‌وه‌ی که له لایه‌نی ڕه‌ببی حاله‌میانه‌وه به ناوی پێغه‌مبه‌ری خاته‌م هه‌ڵده‌بژێردرێت، لایه‌نی ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقی ئه‌و زیاتر ده‌که‌وێته به‌رچاوی خه‌ڵک. هه‌ر بۆیه ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌بێته ڕێبازێکی بێ وێنه بۆ ژیان و په‌روه‌رده‌ی تاکه‌که‌س و بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگا.
حه‌زره‌تی محه‌مه‌دی مسته‌فا دروود و سڵاوی خوای له سه‌ر بێت بۆ خۆی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: خوای گه‌وره منی ئه‌ده‌ب کرد و به راستی منی به باشی ئه‌ده‌ب کرد. ئه‌و زاته گه‌وره‌یه له ژیانی خۆی‌دا به‌رده‌وام ئه‌م خاڵانه‌ی ڕه‌چاو کردووه:
که ئه‌گه‌یشته هه‌ر که‌سێک، گه‌وره بایه یان بچووک، سڵاوی لێ ده‌کرد. پێی خۆی ڕانه‌ده‌کێشا و له ڕوانین بۆ ڕوخساری که‌سان‌دا وڕ و زیت نه‌ده‌ما و به هێمای چاو و برۆ مه‌به‌ستی خۆی ئاشکرا نه‌ده‌کرد. پێکه‌نینی ئه‌و زاته زه‌رده‌خه‌نه بوو نه‌ک قاقای به‌رز و درێژ. گله‌یی و گازنه‌ی له خرپی و ناخۆشی خۆراک نه‌ده‌کرد و له کاتی خواردن‌دا پاڵی نه‌ده‌دا. قسه‌ی سووکی نه‌ده‌هێنایه سه‌ر زار و وڵامی خراپه‌ی به خراپه نه‌ده‌دایه‌وه. دیاری و پێشکه‌شی قبووڵ ده‌کرد ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتێکی بچوک بایه.ده‌ستی بۆ خواردن و پێخۆری که‌س درێژ نه‌ده‌کرد و به دوای ئه‌وه‌دا نه‌بوو سه‌ر له راز و نهێنی که‌سه‌کان ده‌ر بێنێت.
پست های مرتبط
فه لسه فه ی پاراستنی ناسنامه ی کوردی له ڕیگه ی پاراستنی زمان
ته ڵه ی بلقی زانیاری